هه‌واڵ و چالاكی‌
  مالیکى گەیشتە مەکۆى سەرەکى گۆڕان
ئێوارەی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ ، نوری‌ مالیکی‌ و شاندی‌ یاوەری‌ گەیشتنە مەکۆی‌ سەرەکی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە شاری‌ سلێمانی‌ و لە لایەن رێکخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانەوە پێشوازیان لێکرا.

دوای‌ ئەوەی‌ نوری‌ مالیکی‌ و شاندی‌ یاوەری‌ بە سەردانێکی‌ چاوەڕوانکراو بۆ پیرۆزبایی‌ رێککەوتنی‌ نێوان بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان گەیشتنە شاری‌ سلێمانی‌، دیداریان لەگەڵ مام جەلال ئەنجامدا و گەیشتنە مەکۆی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و ئێستا دیدار و کۆبونەوەی‌ نەوشیروان مستەفا رێکخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و شاندی‌ هاوبەشی یەکێتی‌ و گۆڕان لەگەڵ نوری‌ مالیکی‌ ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق و شاندی‌ یاوەری‌ دەستیپێکردوە.
له‌كاتی پێشوازیكردن لە نوری مالیكی، لە بزوتنەوەی گۆڕان هه‌ریه‌ك لە عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و جه‌لال جه‌وهه‌ر و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و شۆڕش حاجی و له‌یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستانیش هه‌ریه‌ك له‌ عیماد ئه‌حمه‌د و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئاماده‌بون.

پێشتر و ساتی‌ گەیشتنی‌، مالیكی رایگەیاند؛ ئامانجی سەردانەكە بۆ سلێمانی، پیرۆزبایی‌ كردنە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاریشە لە ماوەی مانەوەیدا لەگەڵ مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە و باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد بكەن.





.
19/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 26
ژماره‌ی بابه‌ت