هه‌واڵ و چالاكی‌
  باڵیۆزی لیبیا سەردانی گۆڕان دەکات
باڵیۆزی لیبیا له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆده‌بێته‌وه‌ و پیرۆزبایی رێككه‌وتنی سیاسیی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له‌ شاری سلێمانی، ناجی ئه‌حمه‌د شه‌لغه‌م، باڵیۆزی لیبیا له‌ عێراق سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كان و د.شۆڕش حاجی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی بون، باڵیۆزی لیبیا له‌ عێراق، پیرۆزبایی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد.

باڵیۆزی لیبیا هیوای خواستوە سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن له رێگه‌ی گفتوگۆوه‌، كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
21/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت