هه‌واڵ و چالاكی‌
  کونسوڵی ئەڵمانیا سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات
كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات و ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم ‌و عێراق‌ و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن.  

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مارك ئیش هۆڕن كونسوڵی‌ گشتی‌ كۆماری‌ ئه‌ڵمانیای‌ فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ کرد له‌ شاری‌ سلێمانی.  

له‌ دیدارێكدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوره‌كه‌ ئاماده‌ی‌ بون، ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرایه‌ به‌ر باس.
27/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت