هه‌واڵ و چالاكی‌
  قادر عەزیز، وێڕای غەدر و پەلاماردان، گۆڕان بوێرانە بەردەوام بوە
حیزبى ئایندەى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەچەرخانێكی گەورە و گۆڕانێكی نەوعی بو لە پرۆسەی سیاسی كوردستان و لە ژیانی كۆمەڵایەتی گەلەكەماندا، دەشڵێت: "وێڕای غەدر و پەلاماردانەكان، بزوتنەوەی گۆڕان بوێرانە لەسەر هەڵوێست و پرەنسیپەكانی خۆی بۆ هێنانەكایەی سەروەری یاسا و دژایەتی گەندەڵی و سستمێكی پەرلەمانی لە حوكمڕانی كوردستان بەردەوام بوە".

قادر عەزیز، سکرتێرى حیزبى ئایندەى کوردستان لەو پەیامەدا کە بە بۆنەی یادی حەوت ساڵەی بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە یەكەم پرۆسەی سیاسیدا لە هەرێم، ئاڕاستەى رێكخەری گشتی و جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەی گۆڕانى کردوە رایگەیاندوە؛ دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان (٧) ساڵ لەمەوبەر، وەچەرخانێكی گەورەو گۆڕانێكی نەوعی بو لە پرۆسەی سیاسیی كوردستان و لە ژیانی كۆمەڵایەتیی گەلەكەماندا، لە ماوەی (٧) ساڵی رابردوشدا بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای ئاستەنگ و غەدر و پەلاماردانەكان، بوێرانە لەسەر هەڵوێست و پرەنسیپەكانی خۆی لە زەمینەسازیی بۆ هێنانە كایەی سەروەریی یاساو شەفافیەت و دژایەتی گەندەڵی و سستمێكی پەرلەمانی لە حوكمڕانی كوردستان بەردەوام بوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە؛ رێكکەوتنی سیاسی ئەو دواییەی نێوان گۆڕان و یەكێتیش بە ئاراستەی نێو ماڵی كورد و گۆڕینی مەدەنییانەی هاوكێشە سیاسییەكە بە قازانجی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك، دەستكەوتێكی تری گەورەی بزوتنەوەكەتانە كە جێگەی دەستخۆشی و پێشوازی و پشتیوانیكردنی هەمومانە.
27/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 22
ژماره‌ی بابه‌ت