هه‌واڵ و چالاكی‌
  جڤاتی‌ گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌
به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ نەوشیروان مستەفا، جڤاتی‌ گشتیی‌ بزوتنەوەی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و ره‌وشی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات.ئەمڕۆ پێنج شەممە به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، جڤاتی گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان  كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌ باره‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ رێكکه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و كاری‌ لیژنه‌كان گفتوگۆ کرا.

ته‌وه‌رێكی‌ دیکەی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، تایبه‌ت بو به‌ سه‌ردانی‌ نوری‌ مالیكی‌، ئه‌مینداری‌ گشتی حیزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ ئیسلامی‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ و هاوكات، سه‌ردانی‌ فوئاد حسێن بۆ لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كرا.

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی‌ دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی‌ ئێستای‌ عێراق.


28/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 26
ژماره‌ی بابه‌ت