هه‌واڵ و چالاكی‌
  سەركردایەتی هاوبەش نەخشەڕێگایەك رادەگەیەنێت
بە سەرپەرشتیی نەوشیروان مستەفا، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە، بڕیارە بەمنزیكانە سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان‌و یەكێتی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری قەیرانەكان رابگەیەنن. 

بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتیی بزوتنەوەكە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا لەبارەی هەنگاوەكانی رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان یەكێتیۆ گۆڕان‌و كاری لیژنەكان. بۆئەو مەبەستە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، وتەیەكی پێشكەشكرد‌و تێیدا بە وردی باسی كاری لیژنەكانۆ ئامانجی سەردانەكەی نوری مالیكی كرد بۆ شاری سلێمانی‌و لەگەڵ ئەوەشدا، مەبەستی سەردانەكەی فوئاد حسێنی بۆ ئەندامانی جڤاتی گشتی خستەڕو.

دواتر هەریەك لە عومەر سەید عەلی‌و جەلال جەوهەر بەوردی باسی كاری لیژنەكانیان كرد لە سەركرایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی جڤاتی گشتیدا، تەئكید لەسەر باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان‌و فەرمانبەران كراوەتەوە.

ئاشكرایكرد" لەڕێگەی راپۆرتی لیژنەكانی سەركردایەتی هاوبەشەوە، سەركردایەتی هاوبەش لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمەوە لە داهاتودا گفتوگۆ دەكات لەبارەی دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری قەیرانە داراییەكانی هەریچمی كوردستان".

لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمەوە، ئاماژەی بەوەكرد، جڤاتی گشتی تەئكید دەكاتەوە لەسەر ئەوەی بە گەڕانەوەی شەرعیەت بۆدەزگاو دامەزاروە شەرعییەكان، بارودۆخی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە. 

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەی جڤاتی گشتیدا، گفتوگۆ كرا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان‌و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ئێستای عێراق.

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جڤاتێكی راوێژكارییە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی جڤاتەكە، هەردومانگ جارێك كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات.
29/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت