هه‌واڵ و چالاكی‌
  نەوشیروان مستەفا لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی چین لە عێراق و هەرێم کۆدەبێتەوە
نەوشیروان مستەفا و باڵیۆز و كونسوڵی چین لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان و عێراق و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان تاوتوێ‌ دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شین وی شینگ، باڵیۆزی چین لە عێراق و تان بانكلین، كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە سلێمانی كرد.

لە دیدارێكدا كە محەمەد تۆفیق رەحیم رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژورەكە ئامادەی بون، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كرا.
29/07/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت