
باڵیۆز و كونسوڵی ئه‌مەریكا له‌گەڵ نه‌وشیروان مسته‌فا کۆدەبنەوە

باڵیۆز و كونسوڵی ئه‌مەریكا له عێراق و هه‌رێم سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن و ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و كێشه ئابورییه‌كان و قه‌یرانی دارایی له هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ستیوارت جۆنس، باڵیۆزی ئه‌مەریكا له عێراق و كێنس گرۆس، كونسوڵی نوێی ئه‌مەریكا له هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ریان سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له شاری سلێمانی.
محه‌مه‌دتۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردوه و باسی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بونی موچه و قه‌یرانی داراییشیان كردوه و باسیشیان له‌وه كردوه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی رێكکه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مەریكا ئاگاداری بارودۆخی خه‌ڵکی هەرێمی کوردستانن.