
نەوشیروان مستەفا و كونسوڵی گشتی فەرەنسا کۆدەبنەوە

كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم، سەردانی نەوشیروان مستەفا دەكات و رەوشی عێراق و ناوچەكە و كێشە ئابورییەكان و قەیرانی دارایی و بژێویی خەڵك تاوتوێ دەكەن.
پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، ئالان گێپخات، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم و وەفدێكی یاوەری، سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی.
لە كۆبونەوەكەدا كە، محەمەد تۆفیق رەحیم، رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئامادەی بون، رەوشی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و باسی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و نەبونی موچە و قەیرانی دارایی و بژێویی خەڵكیان كردوە.
لەوبارەیەوە، رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ وەفدەكەی فەرەنسا، ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی كوردستان و بژێویی خەڵكن.