هه‌واڵ و چالاكی‌
  نەوشیروان مستەفا: شێركۆ بێكەس خزمەتێكی گەورەی كرد
ئێوارەی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی كرد لە خێزان‌و ماڵباتی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس.

لە دانیشتنێكدا كە بە ئامادەبونی عومەری سەید عەلی ئامادەی بو، نەوشیروان مستەفا دەستخۆشی لە هەڵۆ شێركۆ بێكەس كردو وتی" دڵمان پێت خۆشە، پێمانوایە شێركۆ بێكەس سەری بەرزە پێتان‌و رێگەی باوكتان لە خزمەتكردن بە شیعرو ئەدەبیات ون نەكردوە".

نەوشیروان مستەفا دەستخۆشی سەرخستنی سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شێركۆ بێكەسی بەرزنرخاندو وتی: ئەمساڵ یادێكی نمونەیتان كردوەتەوە، چونكە ئەو شاعیرە خزمەتێكی گەورەی شیعرو زمان‌و ئەدەبیاتی كوردی كردوە.

عومەری سەید عەلی، چەند بیرەوەرییەكی شێركۆ بێكەسی گێڕایەوەو ئاماژەی بە رۆڵ‌و كاریگەرییەكانی كرد لە ئەدەبیات‌و رۆشنبیری كوردیدا.

هەڵۆ شێركۆ هەندێ یادەوەری رۆژانی كۆتایی تەمەنی شێركۆ بێكەسی لە نەخۆشخانە گێڕایەوەو ئاماژەی بە پەیوەندی‌و دۆستایەتی لە مێژینەی نیوان شێركۆ بێكەسی باوكی‌و نەوشیروان مستەفا كردو چەندین بەرهەمێكی چاپكراوی كۆتایی تەمەنی شێركۆ بێكەسی پێشكەش بە نەوشیروان مستەفاو عومەری سەید عەلی كرد.
08/08/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 22
ژماره‌ی بابه‌ت