هه‌واڵ و چالاكی‌
  قادر عەزیز سەردانی نەوشیروان مستەفا دەكات
"هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی هەرێم، جدی نین، ئەگەر جدین، ئاشكرایە رێگەی كاراكردنەوەی پەرلەمان، لە كوێیە" ئەمە قسەی سكرتێری حیزبی ئایندەی كوردستانە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ قادر عەزیز سكرتێری حیزبی ئایندە، سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە گردی زەرگەتە، لە كۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی هەرێم‌و خراپی بژێوی هاوڵاتیان.

سكرتێری حزبی ئایندە دوای كۆبونەوەكە لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا، نەوشیروان مستەفا پێشوازی لە یەكگرتنەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و حزبی ئایندە كردوە.

سەبارەت بە بارودۆخی هەرێم وتی: هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی هەرێم، جدی نین، چونكە ئەگەر جدی بونایە، ئەوا ئاشكرایە رێگەی ئاساییكردنەوەی دۆخی هەرێم‌و كاراكردنەوەی پەرلەمان لەكوێیە.
09/08/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت