هه‌واڵ و چالاكی‌
  وەفدێکی (UN) سه‌ردانی‌ گۆڕان ده‌كات
وه‌فدێكی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ریكاردۆ رۆدریگێز، نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریكردنی‌ عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران و پلانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش له‌ كاتی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ و و بژێویی خه‌ڵكی‌ هه‌رێم خرانه‌ به‌ر باس.
09/08/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت