هه‌واڵ و چالاكی‌
  ژمارەیەك كەسایەتی میراودەلی، سەردانی نەوشیروان مستەفا دەكەن
ژمارەیەك كەسایەتی عەشیرەتی میراودەلی لە دەڤەری پشدەر و شارباژێڕ سەردانی نەوشیروان مستەفا دەكەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە شاری سلێمانی ژمارەیەك كەسایەتی عەشیرەتی میراودەلی لە دەڤەری پشدەرو شارباژێڕ، كە پێكهاتبون لە كەسایەتی دیاری ناوچەكە و تێكۆشەری دێرین ‌و پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شاخ، سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

حەمە هەژار تێكۆشەری دێرین و یەکێک لە کەسایەتیەکان لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى وت: "سەردانەكەمان دۆستانە بو، گفتوگۆمان كرد لەبارەی دۆخی سیاسی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش رایگەیاند، لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی ژیانی خەڵكی كوردستانە و لە هەوڵدان بە رێگەی دیپلۆماسی‌ و گفتوگۆی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان چارەسەری كێشەكانیان بكەن، تا هەرچی زوە خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناهەموارە".

ئاماژەى بەوەشکرد؛ لەکۆبونەوەکەدا رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان جەختى کردوەتەوە لە خستنەگەڕى زیاترى هەوڵەکان لەپێناو ئەوەى ژیان ‌و گوزەرانی هاوڵاتییان لانی كەم بگەڕێتەوە ئاستی جاران لە موچەی فەرمانبەران‌ و باشتركردنی دۆخی دارایی‌ و بوژاندنەوە بازاڕ و چارەسەری ریشەیی بۆ كۆی ئەو قەیرانە سیاسی‌ و ئیدارییانەی هەرێمی كوردستانیان گرتوەتەوە.
14/08/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت