هه‌واڵ و چالاكی‌
  گۆڕان و یەکێتی: پێنجشەممە ئاڵوگۆڕی پۆستەکان دەکرێت

سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌ له‌ شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ پابه‌ندبونی رێكکه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان كرده‌وه ‌و بڕیاریاندا رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ ئاڵوگۆڕ له ‌پۆسته‌كانی‌ سلێمانی‌‌ و هه‌ڵه‌بجه‌دا بكه‌ن.

سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ به‌شداری ئەندامەکانی لە باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌.

دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: هه‌ردولا پابه‌ندن به‌ رێکكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، كه‌ له‌ رۆژی (9)ی كانونی یه‌كه‌می (2014) له‌نێوان هه‌ردولا ئیمزا كرا.

هەردولا بڕیاریاندا رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ (25)ی ئابی (2016) ئاڵۆگۆڕی‌ پۆسته‌كانی‌ پارێزگای سلێمانی‌‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن.

23/08/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 16
ژماره‌ی بابه‌ت