هه‌واڵ و چالاكی‌
  سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات
سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق، سەردانی نەوشیروان مستەفا دەكات و رەوشی سیاسیی هەرێم و عێراق و سنوری پارێزگای كەركوك و پەیوەندییەكانی نێوان بەرەی توركمانی و گۆڕان تاوتوێ دەكەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق و ئایدن مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و وەفدێكی یاوەری، سەردانی نەوشیروان مستەفایان كرد.

جەلال جەوهەر، رێكخەری ژوری پەرلەمان و حكومەت لە بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ی راگەیاند؛ لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق و ناوچەكە و سنوری پارێزگای كەركوك كرا، بۆ ئەوەى بتوانرێت بەهاوكاریی هەمو هێز و لایەنە سیاسییەكان، چارەسەری كێشەكانی ئەو ناوچانە بكرێت.

لای خۆیەوە ئایدن مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وتى:"لە كۆبونەوەكەدا باس لە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ پەیوەندییەكانی نێوان بەرەی توركمانی و بزوتنەوەی گۆڕان".

شاندی بەرەی توركمانی پێكهاتبون لە ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی و ئایدن مەعروف ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حیزبە.
01/09/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت