هه‌واڵ و چالاكی‌
  نەوشیروان مستەفا بەرەو دەرەوەى وڵات بەڕێکەوت
نەوشیروان مستەفا، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەرەو دەرەوەى وڵات بەڕێکەوت.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە (2016/9/3)، نەوشیروان مستەفا، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەردانێکى کاتیى بەرەو دەرەوەى وڵات بەڕێکەوت.

د. شۆڕش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان، لەوبارەیەوە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى رایگه‌یاند؛ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، بۆ وڵاتی‌ به‌ریتانیایه‌ و سه‌ردانێكی‌ كاتیه‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ پزیشكییه‌.

وتیشی‌: "دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ لە سەفەرى پێشوى، كاك نه‌وشیروان ده‌بو له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌ به‌ریتانیا بۆ پشكنین، به‌ڵام به‌هۆی‌ هه‌لومه‌رجی‌ سیاسییه‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دواخست و ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامدا".

له‌ (24)ی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ (2015) به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی‌ له‌نده‌نی‌ كردو له‌ (28)ی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

03/09/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت