ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  رونکردنەویەک لە میدیای گۆڕان-ەوە
دوای ئەوەی چیا نەوشیروان مستەفا لەرێگەی میدیای گۆڕانەوە بە رەسمی رایگەیاند، هیچ ئەکاونت و پەیجێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناوەوە نیە، سەرجەم ئەو ئەکاونت و پەیجانەش کەبەناوی ئەوەوەن، ساختە و تەزویرن.

ئەمڕۆش وێنەیەکی ساختەی بەڕێز نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەکاونتێکی تەزویر بەناوی چیا نەوشیروان مستەفاوە بڵاوکراوەتەوە، میدیای گۆڕان بە هەمو کەناڵەکانی راگەیاندن لە ناوخۆ و دەرەوە رادەگەیەنێت، کە ئەوە وێنەی نەوشیروان مستەفا نیە و وێنەیەکی ساختە و دەستکاریکراوە، خۆتان لە بڵاوکردنەوەی بپارێزن.

میدیای گۆڕان

6/9/2015

07/09/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت