ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزبی شیوعی ده‌كا

جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزبی شیوعی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ "کۆنگرەی حیزبتان لە هەلومەرجێکی دژوار و ساتەوەختێکی هەستیاردا دەبەسترێ".

ئەوەشى تێدا خراوەتەڕو؛ وێرای ئەو کەش و ئازادییەی لە دوای راپەڕینى ئازاری (١٩٩١) بە خوێن و خەباتی رۆڵەکانی گەلەکەمان هاتوەتە دی، بەڵام خاك و خەڵکی کو‌ردستان روبەڕوی چەندین هەڕەشە و کێشەی جیدی بونەتەوە، لەلایەک هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش و لەلایەکی تریشەوە قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و ئیفلیجکردنی پەرلەمان و چەقبەستویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، تا دەگاتە ئەگەری پیلانی هێزە ئیقلیمی و جیهانییەکان دژی دەسکەوت و داخوازییەکانی گەلەکەمان لە هەمو پارچەکانی کوردستان.

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جڤاتى نیشتمانى هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ خواستوه‌.
29/10/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت