ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  گۆڕان هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت
"بزوتنەوەی گۆڕان لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم دەخاتەڕو" ئەمە قسەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانە.

شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان لە داهاتویەكی نزیكدا، خوێندنەوەی خۆی بۆ بارودۆخی هەرێم‌و قوڵبونەوەی قەیرانە سیاسی‌و داراییەكان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم‌و مامۆستایان‌و فەرمانبەران دەكات‌و هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە بۆ رایگشتی بڵاودەكاتەوە. 

وتی: بزوتنەوەی گۆڕان، بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان‌و چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانەكان لەپێناو باشكردنی ژیان‌و گوزەرانیان، دەكاتە بنەماو لەبەر رۆشنیایی ئەو بنەمایە، هەڵوێستی خۆی لە داهاتویەكی نزیكدا دەخاتەڕو.
22/11/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت