ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  راگەیەندراوێك لە تۆڕی میدیای گۆڕانەوە
بەداخ‌و خەمێكی گەورەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 2016/12/1 هەواڵی تیرۆركردنی كامێرامان‌و رۆژنامەنوسی میدیای گۆڕان‌و كەناڵی KNN (شوكری زەینەدین)مان بیست.

رۆژنامەنوسی شەهید ماوەی (6) ساڵە وەك راگەیەندكارێكی پسپۆڕ كاری رۆژنامەنوسی كردوە‌و پێشتریش چەندینجار ئاگاداریكردوینەتەوە لەوەی هەڕەشەی ترس‌و تیرۆرو تۆقاندنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەكەوە لەسەرە. بۆیە ئێمە وێڕای بەتوندی ئیدانەكردنی ئەو كارە دزێو و ترسنۆكانەیە، بەرپرسیارێتی دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنی‌و حیزبییەكانی ئەو دەڤەرە‌و داوایان لێدەكەین هەرچی زووە بكوژەكان بۆ رایگشتی ئاشكرابكەن‌و بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەن.

تۆڕی میدیای گۆڕان

2016/12/1

02/12/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت