ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  سەرکردایەتی هاوبەش: ئامادەین بۆ هەر گفتوگۆیەک لەبەرژەوەندی خەڵکدا بێت
کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کۆتایی هات، هەردولا کۆک بون لەسەر ئەوەی بە بۆچونی هاوبەش مامەڵە لەگەڵ سەرجەم کێشە و هەڵوێستە سیاسییەکاندا بکەن، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر گفتوگۆیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت.

سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی هات، کە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوە.

لە کۆبونەوەکەدا کێشەی هاونیشتمانیان و موچەی فەرمانبەران و چارەسەکردنیان گرنگترین تەوەری کۆبونەوەکە بون.

بەپێی راگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەکە، دوای تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسی هەرێم، هەردولا کۆک بون لەسەر ئەوەی بە بۆچونی هاوبەش مامەڵە لەگەڵ سەرجەم کێشە و هەڵوێستە سیاسییەکاندا بکەن، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر گفتوگۆیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت.

لە بزوتنەوەی گۆڕان هەریەک لە عومەر سەید عەلی، محەمەد تۆفیق رەحیم، عوسمان حاجی مەحمود، ساماڵ عەبدوڵا، د.ئیسماعیل نامیق و لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵا، عیماد ئەحمەد، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی سەرکردایەتی هاوبەش بەشداری کۆبونەوەکە بون.
06/12/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت