ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌دایكبونی مه‌سیحی په‌یامبه‌ر و ساڵی نوێ ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌دایكبونی مه‌سیحی په‌یامبه‌ر و ساڵی نوێ ده‌كات و ده‌خوازێت ساڵی نوێ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاكسازی سیاسی و دارایی راسته‌قینه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و هاتنی ساڵی نوێ ده‌كات، له‌ هاوڵاتیانی مه‌سیحی و ئومێده‌واره‌ جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح هه‌ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی ببو، ببێته‌ هۆی پێكه‌وه‌ ژیانی زیاتر ئاشتیانه‌ له‌نێو كۆی ئاین و ئاینزا جیاوازه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها رزگاربونی ته‌واوی ناوچه‌كانی سنوری نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ستی داعش مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تر.

له‌ كۆتاییشدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌خوازێت هاتنی ساڵی نوێ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاكسازی سیاسی و دارایی راسته‌قینه‌ و رزگاربونی گه‌لی كورد له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی تێی كه‌وتوه‌
26/12/2016
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت