ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌
وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرۆژه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ناوی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دوورو نزیك په‌یوه‌ندیی‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ نییه‌.

د. شۆڕش حاجی‌ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ لێدوانێكدا بۆ KNN ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ هه‌ندێك میدیاوه‌ پرۆژه‌یه‌ك به‌ ناوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ دوورو نزیك په‌یوه‌ندیی‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ نییه‌.

ده‌شڵێت، پێده‌چێت ئه‌و پرۆژه‌ی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌وڵێكی‌ شه‌خسی‌ بێت وه‌ك پرۆژه‌ خرابێته‌ڕوو.
04/01/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت