ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  ئیسماعیل نامیق: گۆڕانكارییه‌كانی‌ هه‌رێم یه‌ك پاكێجن
ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایده‌گه‌نێت: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان هه‌ردولا ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌ڵێت: له‌پێناو جێگیركردنی‌ سیستمێكی‌ باشدا بۆ هه‌رێم، ئاماده‌ن قوربانی‌ به‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بده‌ن.

د.ئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌  گۆڕان و  یه‌كێتی‌ به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌  سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندا باس له‌ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌م رێككه‌وتنامه‌كه‌ی‌ نێوان هه‌ردولا  ده‌كه‌ن و هه‌وڵی‌ نه‌هێشتنی‌ ئاسته‌نگه‌كان ده‌ده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمیش، راگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت سیستمێكی‌ باش له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێگیر بكەینن، له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ین قوربانی‌ به‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بده‌ن، بەڵام ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كان ته‌نها یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی‌ نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته‌ گۆڕانكاری‌ له‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایتییه‌كه‌ی‌ هه‌رێمدا بكرێت.
15/02/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت