فراکسیۆنه‌کان
  د. یوسف محه‌مه‌د سادق و ئارام شێخ محه‌مه‌د پرسه‌نامه‌ ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ محه‌مه‌د مه‌لا كه‌ریم ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌جیا پرسه‌نامه‌یان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس، نوسه‌ر و ڕۆشنبیری دیاری كورد، پرسه‌ نامه‌یان ئاراسته‌ی خێزان‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌ی كورد كرد.

له‌ پرسه‌نامه‌كاندا وێرای نیگه‌رانی و دڵته‌نگی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ له‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د مه‌لا كه‌ریم‌و ده‌ربڕینی هاوخامه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و نوسه‌ران‌و ڕۆشنبیرانی كورد، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌؛ بنه‌ماڵه‌ ئه‌ده‌ب دۆسته‌كه‌ی مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم به‌ درێژایی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌، خزمه‌تێكی زۆر‌و به‌رفراوانیان به‌ وشه‌ و زمانی كوردی كردووه‌ و  بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ناوی ئه‌و كه‌ڵه‌ نوسه‌ره‌ به‌دره‌وشاوه‌یی له‌ناخماندا ده‌مێنێته‌وه‌.
13/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت