فراکسیۆنه‌کان
  فراكسیۆنی گۆڕان ،پارتی بەرپرسیارە
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان پارتی بە بەرپرسیار لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەرانی ئێزیدیی لەقەڵەم دەدات و رایدەگەیەنێت؛ ئەو روداوانە بۆنی شەڕی نەگریسی ناوخۆی لێ‌ دێت.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەى گرژیەکانى شەنگالەوە بەیاننامەیەكى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات؛ لەكاتێكدا خوشك و برا ئێزدیەكان پێویستیان بە پشتیوانی و پاراستن هەیە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە رێگەی خۆپیشاندانیان پێنادرێت، جگە لەوەش لەلایەن چەكدارانی پارتیەوە بەفیشەك وەڵامدرانەوە و ئەوەش شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

هەروەک بەتوندی ئیدانەی ئەو پێشێلكاریانەی كردوە و رایدەگەیەنێت؛ پارتی بەرپرسیارە لە كوشتن و بریندار كردنی خۆپیشاندەرانی شەنگال و ئەوەشى خستوەتەڕو؛ ئەو روداوانە مەترسی شەڕی نەگریسی ناوخۆی لێ‌ دەكرێت، بۆیە ناكرێت بە هیچ هۆكارێك رەوایەتی بەپەلاماردان و پێكدادانی ناوخۆیی بدرێت و پێویستە رێز لە روانینی سیاسی و داواكاریەكانی خوشك برا ئێزیدیەكان بگیرێت
15/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت