فراکسیۆنه‌کان
  لە بەغدا یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، مه‌راسیمێكی به‌بۆنه‌ی‌ بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی‌ تاوانی‌ كیمیاباران كردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رێكخست و رێز له‌ گیانی‌ قوربانییانی‌ تاوانه‌كه‌ گیرا.

له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق، وتارێكی‌ خوێنده‌وه‌ ‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی‌ به‌ خزمه‌تكردنی‌ زیاتر هه‌یه ‌‌و ده‌بێ‌ هه‌مو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌ گه‌ڕ، له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانییان، داواشی‌ له‌ هه‌ردو حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراق‌ و هه‌رێم كرد، كاری‌ جدی‌ بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

دواتر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند: تاوانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ برینێكه‌ كه‌ هه‌رگیز ساڕێژ نابێت و ته‌نها به‌ده‌ربڕینی‌ دروشم‌ و وته ‌‌و یادكردنه‌وه‌، قه‌ره‌بوی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانییان ناكرێته‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌نگاوی‌ كرده‌یی‌ بنرێت، بۆ خزمه‌تكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

جبوری، جەختی لەوە کردەوە کە نابێت رێگه‌ بدرێت هه‌رگیز تاوانی‌ هاوشێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوباره‌ بكرێته‌وه‌>هەر لەو مەراسیمەدا و لە بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشانگایەکی فۆتۆگرافی وێنەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
16/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت