فراکسیۆنه‌کان
  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت دور لە دروشم، هەوڵی بەدیهێنانی سەربەخۆیی بدەین

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی کورد و خانه‌واده‌ی سەر بڵندی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قارەمانەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: نەورۆز بۆنە و جەژنێکی نەتەوەییە، دەبێت دور لە دروشم، بە کردار  هەوڵی بەدیهێنانی خەونی سەربەخۆیی نەتەوەکەمان بدەین.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی کورد دەکەم، لە هەر کوێیەکی دونیا بێ.

پیرۆزبایی له‌ خانه‌واده‌ی سەر بڵندی شه‌هیدان و، پێشمه‌رگه قارەمانەکان دەکەم. سوپاسی زۆرم بۆ فەرمانبەران و هەمو چین و توێژەکانی کوردستان، کە ماوەی دو ساڵە، لە ئەنجامی شکستی ئەم حکومەتەوە، سەرەڕای نیوە موچە و نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیانیان، خۆڕاگر بون و دانیان بەخۆیاندا گرتوە.

 هیوادارم ئەم نەورۆزە و ساڵی نوێی کوردی، ساڵی هەنگاونان بێت بۆ دروست کردنی دەسەڵاتێکی دادپەروەر و خەمخۆری هاوڵاتیان.

نەورۆز بۆنە و جەژنێکی نەتەوەییە، دەبێ دور لە دروشم، بە کردار  هەوڵی بەدیهێنانی خەونی سەربەخۆیی نەتەوەکەمان بدەین.
 دوبارە جەژنی نەورۆز لە هەمو لایەک پیرۆز دەکەم.

د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠ی ئازاری  ٢٠١٧
20/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 22
ژماره‌ی بابه‌ت