فراکسیۆنه‌کان
  ئارام شێخ محه‌مه‌د: له‌قۆناغی‌ دوای‌ داعش عێراق پێویستی‌ به‌پشتیوانی‌ سیاسی‌ ده‌بێت

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایده‌گه‌نێت له‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش عێراق پێویستی‌ به‌پشتیوانی‌ سیاسی‌ ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
 
له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ ناتۆ پێشكه‌شی‌ كرد، ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌كه‌، ڕایگه‌یاند، له‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش عێراق پێویستی‌ به‌پشتیوانی‌ سیاسی‌ ده‌بێت بۆهاتنه‌ ئارای‌ سه‌قامگیری‌ سیاسی‌.

ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌ هیچ ولاتێك ناتوانێت به‌پاساوی‌ پارێزگاری كردن له‌ ئاسایشی‌ خۆی‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عێراق پێشێل بكات.

سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراقیش ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند، تائێستا كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم به‌غداد به‌تایه‌بتی‌ ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌پرسی‌ نه‌وت و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و هاوبه‌شی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ ماونه‌ته‌وه‌.

داواشی‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ ناتۆ كرد هاوكاری‌ عێراق بكه‌ن له‌ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ و ڕیشه‌كێشكردنی‌ گه‌نده‌ڵیدا.
24/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت