فراکسیۆنه‌کان
  سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی لە گروپێكی گه‌نجانی راپه‌رین دەکات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌نجانی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین كۆده‌بێته‌وه‌ و پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریه‌كانیان ده‌رده‌برێت.

د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ گروپێكی گه‌نجانی راپه‌رین و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین كرا.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌كاری ئه‌و گروپه‌ كرد و پشتیوانی خۆشی بۆ داواكاریه‌كانیان ده‌ربری و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ره‌وپێش بردنی دۆخی رانیه‌ گرنگه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌سته‌م بێت دۆخی رانیه‌ به‌ره‌وپێش ببرێت به‌ بێ به‌ره‌وپێش بردنی دۆخی هه‌رێم.

داواشیكرد ئه‌و گروپه‌ له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی تر له‌ شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان كۆببنه‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ن فشاری مه‌ده‌نی دروست بكه‌ن.

گروپی گه‌نجانی راپه‌رینیش سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ و رایانگەیاند؛ خه‌ریكه‌ نه‌وه‌ی دوای راپه‌رین له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێئومێد ده‌بن.
25/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 22
ژماره‌ی بابه‌ت