فراکسیۆنه‌کان
  چوار فراکسیۆنەکە بایكۆتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ عه‌بادی‌ ده‌كه‌ن
بڕیارە سبه‌ینێ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌، فراكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌ ‌و كۆمه‌ڵ ‌و یه‌كگرتو بڕیاریانداوە كۆبونه‌وه‌كه بایكۆت بکەن.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆببێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی‌ چه‌ند پرسێك و هه‌رچوار فراكسیۆنی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو به‌شداری كردنیان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بایكۆت كرد، به‌ڵام تائێستا فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ رانه‌گه‌یاندوه.

كاوه‌ محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: به‌شداری نه‌كردنیان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ نیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ عه‌بادی‌ تانه‌ی‌ دا له‌ كۆمه‌ڵێك ماده‌ و بڕگه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی (2017) كه‌ چوار فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كه‌ رۆڵی‌ گرنگیان بینی‌ له‌ چه‌سپاندنیان له‌ بودجه‌دا، به‌تایبه‌تی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ته‌رخانكردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ‌و هه‌ڵه‌بجه.

وتیشی‌ :"عه‌بادی‌ هه‌ڵوێستی‌ نێگه‌تیڤانه‌ی‌ هه‌بو به‌رامبه‌ر پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێم كاتێك بڕیاریدا ته‌نیا (17%)ی‌ پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ پاره‌ی‌ ته‌رخان كراو بۆ به‌شه‌ ده‌رمانی‌ هه‌رێم ببڕدرێت".

26/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت