ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  وتەبێژی گۆڕان: پێشوازی له‌ هه‌مو هه‌وڵێكی جدی نییه‌ت باش ده‌كه‌ین
وتبەێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ له‌ ئه‌گه‌ری داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئه‌و هه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌دات، ده‌شڵێت پێویسته‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌ر پلانێكی دوژمنان و داگیركه‌ران بپارێزین.

د.شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ چله‌ی جه‌لال حاجی كاكه‌ عه‌لی هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان  پێشكه‌شیكرد، رایگەیاند؛ پێشوازی له‌ هه‌مو هه‌وڵێكی جدی نییه‌ت باش ده‌كه‌ن بۆ چاككردنی هه‌لومه‌رجی كوردستان و یه‌كخستنی خیتاب و ناوماڵی كورد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی گۆڕان تۆزقاڵێک سازش لەسەر مەبدەئەکانی خۆی ناکات و چاوپۆشی لە پێشێلکردنی یاسای و مافی مرۆڤ و نایەکسانی و گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی نیشتیمان ناکات.
26/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت