ژوره‌کان
  رۆڵی‌ حوكمڕانی‌ باش له‌ به‌دیهێنانی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ئابوریدا

ده‌سه‌ڵاتی‌ گه‌نده‌ڵی‌ خراپ كه‌ چوست و چالاكی‌ نییه‌، ده‌ردی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ راسته‌قینه‌یه‌. كاتێك ده‌سه‌ڵاتی‌ خراپ ده‌بێته‌ كه‌ڵه‌گا، ده‌سه‌ڵاتداران سامانه‌ گشتیه‌كان چالاكانه‌ به‌كارناهێنن بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ كۆمه‌ڵگا. ئەمە بەشێکە لە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ک کە له‌ چوارچێوه‌ی‌ (كۆنگره‌ی‌ هه‌شته‌می جیهانی‌ بۆ ئابوری و ته‌مویلی‌ ئیسلامی) پیشكه‌شكراوه‌، له‌ژێر ناونیشانی‌ "گه‌شه‌سه‌ندنی‌ به‌رده‌وام و گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ئابوری‌ گشتگیر له‌دیدی‌ ئیسلامیه‌وه‌".

هەر بەپێی توێژینەوەکە، له‌ ده‌یه‌كانی‌ ساڵانی‌ رابردودا باوه‌ڕ وابو كه ‌وڵاتان هه‌ژار ده‌بن به‌هۆی‌ كه‌می سامان و بونیادی‌ بنچینه‌یی و فێركردنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ بتوانن سامانی‌ پێویست بگوێزنه‌وه‌، ژێرخان بونیات بنێن، دادوه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ دابه‌ش كردنی‌ داهات و چاكسازی‌ له‌ سیستمی‌ فێركاریدا به‌دیبهێنن،ئه‌وا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌م چاكسازییانه‌ پێویستن بۆ گه‌شه‌سه‌ندن به‌ڵام به‌ته‌نها به‌س نین وگرنگترین هۆكاره‌كانی‌ گه‌شه‌سه‌ندن نین.

ئه‌م چه‌مكه‌ باوبو تاوه‌كو چه‌مكی‌ تیۆری‌ گه‌شه‌سه‌ندن په‌ره‌یسه‌ند له‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناڕێكییه‌ی‌ بوه‌ته‌ هۆی‌ شكست هێنانی‌ هه‌ندێك له‌ وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كان، له‌نێویشیاندا وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان. كه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ زۆرێك ئاڵنگاری‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بنه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی راسته‌قینه‌ كه‌ له‌ دوایدا باسیان ده‌كه‌ین. وێڕای‌ ئه‌و سامانانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و ئه‌و چاكسازیانه‌ی‌ په‌یڕه‌وكراون.

له‌كۆتاییدا ئابوری ناسه‌ دامه‌زراوه‌ییه‌كان هۆی‌ ئه‌م گرفته‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نه‌گونجاوی‌ چاكسازییه‌ ئابوریه‌كان له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌ دامه‌زراوه‌ییه‌كاندا. بازاڕه‌ چالاكه‌كان به‌پێی (North)ته‌نها پێویستیان به‌ بازاڕی ئابوری نییه‌ به‌ڵكو پێویستیان به‌ بازاڕه‌سیاسیه‌كانیشه‌.به‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌یه‌ی‌ ساڵانی‌ نه‌وه‌كاندا ئه‌و زاراوه‌یه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن ( حوكمڕانی‌ باش–Good Governance).

هه‌ر سامانێك كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كان كراوه‌ یان هه‌ر بناغه‌یه‌ك كه‌ بنیات نراوه‌ قه‌ره‌بوی‌ حوكمڕانی‌ باش ناكات. ده‌سه‌ڵاتی‌ گه‌نده‌ڵی‌ خراپ كه‌ چوست و چالاكی‌ نییه‌، ده‌ردی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ راسته‌قینه‌یه‌. كاتێك ده‌سه‌ڵاتی‌ خراپ ده‌بێته‌ كه‌ڵه‌گا، ده‌سه‌ڵاتداران سامانه‌ گشتیه‌كان چالاكانه‌ به‌كارناهێنن بۆ به‌رهه‌م هێنانی‌ پێداویستی‌ تاك و چاككردنی‌ به‌رهه‌م هێنان و زیادكردنی‌ خۆش گوزه‌رانی‌ كۆمه‌ڵگا.گه‌شه‌سه‌ندن نایه‌ته‌ دی‌ به‌بێ بونی‌ حوكمڕانیه‌كی‌ باش و پێشكه‌وتو.

له‌مه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌م پرسیاره‌ سه‌ره‌كیه‌ بكه‌ین، حوكمڕانی‌ باش تاوه‌كو چ راده‌یه‌ك كارده‌كاته‌ سه‌رئه‌نجامه‌كانی‌ گه‌شه‌سه‌ندن له‌سه‌ر ئاستی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان؟. زۆربه‌ی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان نه‌یانتوانی‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی راسته‌قینه‌ به‌ده‌ست بهێنن، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و تواناو سامانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و ئه‌و چاكسازیانه‌ی‌ جێبه‌جێكراون. زۆربه‌ی‌ شاره‌زایانی‌ ئابوری و دامه‌زراوییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌و هۆی‌ ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نه‌گونجاوی‌ چاكسازی‌ ئابوری‌ له‌گه‌ڵ چاكسازی‌ دامه‌زراوه‌ییدا.

 بازاڕه‌ چالاكه‌كان به‌پێی (North) ته‌نها پێویستیان به‌ بازاڕی ئابوری نییه‌، به‌ڵكو پێویستیان به‌ بازاڕه‌ سیاسیه‌كانیشه‌. به‌مه‌ش حوكمڕانی‌ باش ده‌ركه‌وت.

ده‌رامه‌تی‌ دانیشتوان به‌ نزیكه‌یی سێ ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌كات له‌ماوه‌یه‌كی دورودرێژدا، تێكڕای مردنی‌ منداڵانی‌ ساوا به‌نزیكه‌ی‌ دو سێیه‌ك كه‌م ده‌كات تێكڕایی هه‌وڵی‌ نه‌هێشتنی‌ نه‌خوێنده‌واری‌  له‌ 15% بۆ 25% به‌رز ده‌كاته‌وه‌.(D. Kaufmann Banque Mondialet 2002-2007). 

له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ ئه‌م بابه‌تە دەخرێتەڕو به‌ناونیشانی‌ (ڕۆڵی‌ حوكمڕانی‌ باش له‌ به‌دیهێنانی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ئابوریدا، دۆخی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌نمونه‌).

بۆ زانینی وردەکاری و خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە، کلیک لێرە بکە...

28/03/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت