ژوره‌کان
  باڵیۆز و كونسوڵی چیك سەردانى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکەن
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، باڵیۆز و كونسوڵی چیك له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌.

ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، یان فیتشال باڵیۆزی گشتی چیك له‌ عێراق و ئیفا دردا كۆڤا كونسوڵی گشتی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له ‌شاری سلێمانی و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و د. شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌ی بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.

هه‌ر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا.
01/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 49
ژماره‌ی بابه‌ت