ژوره‌کان
  جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌
بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم‌و چه‌ند پرسێكی‌ تر، سبه‌ینێ شه‌ممه‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان) كۆبونه‌وه‌کەی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان کە كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌و مانگانه‌یه‌، تایبه‌ته‌ به ‌چه‌ند پرسێكی‌ سیاسی، له‌وانه‌ باس له‌بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم‌و دوایین پێشهات‌و گۆڕانكاریه ‌سیاسیه‌كان ده‌كرێت.

هاوكات باس له‌پێشنیازه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ رابردوی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەكرێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا بۆ ناوخاكی‌ هه‌رێم‌و ئاڵۆزیه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ شه‌نگال.
01/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت