ژوره‌کان
  کۆبونەوەى جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ دەستیپێکرد
کۆبونەوەى جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم‌ و چه‌ند پرسێكی‌ دیکە، دەستیپێکرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم‌ و چه‌ند پرسێكی‌ دیکە، دەستیپێکرد کە به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان) كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ و مانگانه‌یه‌، تایبه‌ته‌ به ‌چه‌ند پرسێكی‌ سیاسی، له‌وانه‌ باس له‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم‌ و دوایین پێشهات‌ و گۆڕانكاریه ‌سیاسییه‌كان ده‌كرێت.

هاوكات باس له‌پێشنیازه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ رابردوی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەكرێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا بۆ ناوخاكی‌ هه‌رێم ‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ شه‌نگال. 

هەروەک پرسى هەڵبژاردنى عێراق و هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێت.


01/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 49
ژماره‌ی بابه‌ت