ژوره‌کان
  راگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی
جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پێداگری‌ له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم ‌و باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ ‌و خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو ئاماده‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد.

زمناكۆ جه‌لال، ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان، رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم ‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو، له‌گه‌ڵ دۆخی‌ ناوخۆیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه‌.

وتیشی:" لەکۆبونەوەکەدا ئه‌ندامانی‌ جڤاتی نیشتمانی پێداگرییان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان كردەوه".

دەقی راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ (1/4/2017) جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەى ئاسایی مانگانەى لە مەکۆى سەرەکى شارى سلێمانى ئەنجامدا.
- لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخى سیاسى کوردستان و ئەگەر و پێشهاتەکانى بەردەم هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و بەشەکانى ترى کوردستان تاوتوێ کران.

- جڤاتى نیشتمانى جەختی لەو راستییە کردەوە کە ریفراندۆم و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی مافێکى رەواى گەلى کوردستانە و ئەمەش بەگرتنەبەرى هەنگاوى راستەقینە و کردارى و لە رێگاى دامەزراوە شەرعییەکان و پەرلەمانى کوردستان دێتە دى.
هەروەک لە بەشى سێیەمى (مافى سەربەخۆیی و ریفراندۆم) لە مادەى (11)ى رێککەوتنناکەى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتمانیدا هاتوە:

یەکەم: هەردولا کۆکن لەسەر ئەوەى کە مافى چارەى خۆنوسین و راگەیاندنى سەربەخۆیی مافى گەلى کوردستانە پێویستە ئامادەکاری هەمەلایەنەى بۆ بکرێت بە ئەنجامدانى ریفراندۆمیشەوە، ئەم بابەتە بابەتێکى نیشتمانییە و لەبەر رۆشنایی بەرژوەندییە باڵاکانى گەلى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان  یەکلا دەکرێنەوە.
دوەم: هەردولا کۆکن لەسەر ئەنجامدانى  ریفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى سنورى هەرێمى کوردستان .

هەروەها جڤاتى نیشتمانى رێوشوێنى گونجاو ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان خستە بەرباس و لێکۆڵینەوەو بۆ ئەو مەبەستە بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکى باڵا درا.

02/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 49
ژماره‌ی بابه‌ت