فراکسیۆنه‌کان
  ئارام شێخ محه‌مه‌د، بڕیارەکەی پەرلەمان پێشلێكردنی یاسایه‌
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ پێشلێكردنی یاسایه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان مافی ڤیتۆكردنی بڕیاری په‌رله‌مانیان نیه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانەوە سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كه‌ركوك رایگه‌یاند: رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی رابردو هه‌وڵی ئه‌وه‌دراوه‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بخرێته‌ به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌، بەڵام ئه‌وان رێگریان لێكردوه‌ و دواتر ئیمزای (89) په‌رله‌مانتار پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه‌ و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان مافی ڤیتۆی بڕیاری په‌رله‌مانیان نیه‌.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رونیشیکردەوە، ئه‌و پرسه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كار كه‌ بۆ تاتوێكردنه‌ نه‌ك بڕیاردان، بەڵام كاتێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كاتی دانیشتنه‌كه‌دا داوایكردوه‌ په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بده‌ن، ئه‌وان ده‌ستبه‌جێ ئاگاداریانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ پێشێلكردنی یاسایه‌، چونكه‌ به‌ فلته‌ری لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كاندا تێنه‌په‌ڕیوه‌، بەڵام ئه‌و هه‌ر سوربووه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، بۆیه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌.
02/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت