فراکسیۆنه‌کان
  برزۆ مه‌جید: گۆڕان بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باوه‌ڕی ته‌واوی به‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ و به‌ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئاماده‌كردوه‌ كه‌ له‌ داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.

برزۆ مەجید، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند،بزوتنەوەی گۆڕان لیژنه‌یه‌كی باڵای دروستكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری و زه‌مینه‌ سازی بكات بۆ هەر هەڵبژاردنێک کە لەداهاتودا ئەنجام بدرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ ئاماده‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕان هه‌وڵی ته‌واوی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنێكی پاك له‌داهاتودا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نیه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتو بێ ساخته‌كاری بێت.
02/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 22
ژماره‌ی بابه‌ت