فراکسیۆنه‌کان
  سەرۆکی پەرلەمان گەڕایەوە کوردستان
دوای سەردانێکی دیپلۆماسی بۆ ئەڵمانیا و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆکی پەرلەمان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان، لەسەردانەکەیدا د. یوسف محەمەد، هەریەکە لە دلێر ماوەتی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان یاوەری بو.

لە سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا، سەرۆکی پەرلەمان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ کلاودیا روز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا و زیمەر ماتیاس سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ کۆبونەوە.

دواتر سەرۆکی پەرلەمان بەشداری دو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بە ئاسایشی جیهان و دژایەتی تیرۆر و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی دیموکراتی.

هەروەها دواتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و چالاکوانانی سیاسی لە بەرلین، گفتوگۆیەکی کراوەیان بۆ سازکرا سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە پاش شەڕی موسڵ و رۆڵی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان لە ئاڕاستەکردنی روداوەکاندا، جگە لەوەش لە دو دیداری جیاوازدا سەرۆکی پەرلەمان رێزی لەخەبات و تێکۆشانی (د. جەمال نەبەز و نادیە موراد) گرت وەک دو سیمبولی گەورەی نەتەوەیی.

جگە لەو دیدارە فەرمییانە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لەگەڵ چەند ناوەندێکی تری باڵای سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە کۆبونەوە.

04/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت