فراکسیۆنه‌کان
  فراکسیۆنی گۆڕان: وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی هیچ شه‌رعیه‌تێكیان نییه‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، چونی‌ وه‌فد حیزبی‌ بۆ به‌غدا به‌ ناشه‌رعی‌ ناوده‌بات ‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ هه‌مو كێشه‌ و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاریان لێده‌درێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە سەبارەن بە سه‌ردانی ئەمڕۆی وه‌فدی‌ پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا بڵاوی کردوەتەوە، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بەپێیی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم، وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی هیچ شه‌رعیه‌تێكیان نییه‌ به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ جیاتی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم گفتوگۆ بكه‌ن.

فراكسیۆنی‌ گۆڕان رونی ده‌كاته‌وه‌؛ بەپێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیاری ژماره‌ (1)ی ساڵی (٢٠٠٥) هه‌مو كێشه‌ و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بڕیاریان لێده‌درێت. 

فراكسیۆنی‌ گۆڕان، پێداگیری له‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و بنه‌ما دیموكراتییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ ‌و هه‌مو رێكار و میكانیزمه‌ نادیموكراتیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ داهاتوی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌تده‌كاته‌وه‌.

بەیاننامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

سەبارەت بە سەردانی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ بەغدا

ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنین، کە بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان وەفدی پارتی و یەکێتی ھیچ شەرعیەتێکیان نییە بەناوی گەلی کوردستانەوە لەگەڵ ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە جیاتی دامەزراوە فەرمییەکانی هەریم گفتوگۆ بکەن. 

بەگوێرەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی (2005) ھەمو کێشە و پرسە چارەنوسسازەکان لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریان لێدەدرێت. 

ئێمە جارێکی تر پێداگیری لەسەر شەرعیەت و بنەما دیموکراتییە پەرلەمانییەکان دەکەینەوە و ھەمو رێکار و میکانیزمە نادیموکراتییەکان سەبارەت بە داھاتوی ھەرێم و گەلەکەی لە دەرەوەی پەرلەمان رەت دەکەینەوە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
(5)ی نیسا نی (2017)

06/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 22
ژماره‌ی بابه‌ت