
له‌و جێگایه‌ی بڕیاری قڕكردنی كورد درا یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نفال تاوانی سه‌ده‌یه و هیچ كاره‌ساتێكی دیکە له به‌هاكه‌ی كه‌م ناكاته‌وه و ئێمەش لەو شوێنەی بڕیاری قڕکردنی کورد دراوە یادی شەهیدەکان دەکەینەوە.
ئارام شێخ محمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌غدا پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال كرد و رایگه‌یاند: له‌و جێگایه‌ی بڕیاری قڕكردنی كورد درا یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی :"رێكخستنی یادی ئه‌و تاوانه له‌به‌غدا په‌یامێكی هه‌مه‌لایه‌نه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه به‌هه‌مو لایه‌ك بگه‌یه‌نین، چۆن جینۆساید نه‌یتوانی زیندویه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌ناوبه‌رێت، به‌وشێوه‌یه‌ش هێشتنه‌وه‌ی تاوانه‌كه به زیندویی به‌شێكه لە ناسنامه‌ی ئێمه و هیچ تاوانێكی تر له‌به‌ها و ئه‌وله‌ویه‌تی كه‌مناكاته‌وه، هاوكات په‌یامی رێز و دۆستایه‌تیش بۆ ئه‌و مرۆڤانە بنێرێن، كه له‌و میحنهتهدا ده‌یان منداڵ و گه‌نج و پیری كوردیان داڵده‌دا و ژیانیان رزگاركردن".
ئارام شێخ محمه‌د جەختی كرده‌وه؛ هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا بۆ دۆسیەی ئه‌نفال له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
بڕیاره سبه‌ینێ به‌سه‌ر په‌رشتی ئارام شێخ محمه‌د و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان مه‌راسیمێكی شایسته بۆ ساڵیادی ئه‌نفال لەبەغدا به‌ڕێوه‌بچێت.