ژوره‌کان
  نوێنه‌رایه‌تی‌ سوید له‌ عێراق سەردانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکات
بۆگفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق نوێنه‌رایه‌تی‌ سوید له‌ عێراق له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌، كریستیان نیلسۆن نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتی‌ سوید له‌ عێراق له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

 له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئاراس وه‌لی رێكخه‌ری‌ ژوری‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌  ئاماده‌بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ سیاسی ‌و یاساییه‌كان به‌رێگه‌ی‌ گفتوگۆ و دیالۆگ.

 هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق ‌و ئه‌و كێشانه‌ی‌ تائێستا له‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدادا ماونه‌ته‌وه‌.
13/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 46
ژماره‌ی بابه‌ت