فراکسیۆنه‌کان
  ئەنجومەنی نوێنەران یادی تاوانی ئەنفالى کردەوە + -
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵیادی تاوانی ئەنفال كرایەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت؛ ئەو ناوچانەی كە ئەنفال كراون، ئێستا بەشێك لە ئاوارەكانی عێراقیان لە خۆ گرتوە و هاوكارییان دەكەن، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وتى: "لە یادی تاوانی ئەنفالدا لە بەغداوە نامەی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ تەواوی عێراقییەكان دەنێرین".

بە چاودێری جێگری دوەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێكخراوی هاریكاری نێودەوڵەتی ئەڵمانی، لە هۆڵی گەورەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یادی تاوانی ئەنفال كرایەوە، لە سەرەتای یادەكەدا، مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێرانی عێراق رایگەیاند؛ لەدوای تێپەڕبونی (29) ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا، دەبێت ئەو یادە بكرێتە هەوێنێك بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی لە نێوان هەمو پێكهاتەكانی عێراقدا و وتى:"ئێمە یادەكە دەكەینە هاندانێك بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی". 

هاوكات، ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ ئەوان لە یادی تاوانی ئەنفالدا لە بەغداوە نامەی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ تەواوی عێراقیەكان دەنێرن و وتیشى:"ئەمڕۆ یادی قوربانیانی تاوانی ئەنفال دەكەینەوە لە بەغدا، ئەوەش دەریدەخات كە كورد گەلێكی رەسەنە لە عێراق".

هەروەک سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو یادەدا، وتى: "ئەو ناوچانەی كە روبەڕوی ئەنفال بونەوە لە رابردودا، ئێستا بەشێك لە ئاوارەكانی عێراقیان لە خۆ گرتوە و هاوكارییان دەكەن".

هەر لەو یادەدا كۆمەڵێك لە خانەوەدای ئەنفالكراوان بەشدارییان کرد و یەكێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان داوا دەكات، ئەو بڕیارەی لە دادگای باڵای تاوانەكان دەرچوە لە ساڵی (2007) جێبەجێبكرێت سەبارەت بە دەستگیركردنی تاوانبارانی ئەنفال و قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان.
14/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت