ژوره‌کان
  بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: دروستكردنی‌ هه‌ر لیژنه‌ و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم به‌بێ په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌


هه‌وڵه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و كه‌مینه‌یه‌كی‌  ناو یه‌كێتی‌  نیشتیمانی‌ كوردستان  كه‌دوای‌  بریاری‌ تاك لایه‌نه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ كه‌وتوون  به‌بێ گه‌رانه‌وه‌  بۆداموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی‌ هه‌رێم‌و به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ڕون ‌و بێ گوێدانه‌  یاسا‌و رێككه‌وتنه‌  ساسی‌و نیشتیمانیه‌كان  بۆمه‌به‌ستی‌  حزبی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌كان خۆیان  پرسی گرنگ‌و چاره‌نوسازی‌ ڕیفراند‌ۆم ‌و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك  پرسه‌كانی‌ حكومڕانی‌ ‌و ئابوری‌ ‌و بژێوی‌  ژیانی‌ خه‌ڵك مۆنۆپۆل  ده‌كه‌ن‌و  وه‌ك كارتی‌ فشار ‌و بابه‌تی‌ سازش كردن‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا‌و حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌كاری‌ ده‌هێنن.

عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وی‌ی‌ گۆڕان بۆچونی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌لێت دروستكردنی‌ هه‌ر لیژنه‌و كۆمیته‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌بێ په‌رله‌مان بریاری‌ لێبدرێت.


هاوكات  رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌ڵێت پاراستنی‌ حورمه‌تی‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كان هێڵی‌ سوره‌ و هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی دیراسه‌ی‌ چونه‌ ناو كۆمیته‌ی‌ ریفراندۆم ده‌كات .


سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌كردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ په‌رله‌مانه‌ پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان یه‌كلایبكاته‌وه‌ ده‌بێت په‌رمان بریاری‌ لێبدات كه‌چی‌ ئێستا به‌بریارێكی‌ حزبی په‌كخراوه‌.


ئه‌گه‌ر چی‌ ریفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیی مافی‌ گه‌لی‌ كوردستان‌و ئامانج‌و ئاواتی‌ له‌مێژینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌،  به‌ڵام پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و چه‌ند كه‌سێك له‌ناو  یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستاندا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان له‌ هه‌وڵی‌  له‌باربردنی‌  ئه‌و خه‌ونانه‌دان‌و بێگوێدانه‌  ڕای گشتی‌ ‌و رێكاره‌ یاساییه‌كان كردویانه‌ به‌ چه‌كی‌ تێكدانی‌  یه‌كڕیزی‌ نێوان  حیزب‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌و  ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ پارتی‌ ده‌ڵێت  ریفراندۆم مه‌رج نیه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی‌  سه‌ربه‌خۆیی بێت‌، ئه‌ندامێكی‌ یه‌كێتیش له‌وه‌ڵامی‌  ئه‌و هه‌ولانه‌دا وتی‌  ریفراندۆم  به‌بێ یاسا‌و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان وه‌ك دروستكردنی‌ مزگه‌وت وایه‌ به‌پاره‌ی‌ حه‌رام.
15/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 46
ژماره‌ی بابه‌ت