ژوره‌کان
  وەفدێكی كوردی روسیا سەردانی گۆڕان دەكات
وەفدێكی كۆمەڵەی دۆستانی كورد و روسیا سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، سەرۆكی وەفدەكەش دەڵێت:"سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی باشوریان كردوە و گفتوگۆیان لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەكان كردوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێكی كۆمەڵەی دۆستانی كورد و روسیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و جەمال محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیان لێكرا.

بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و پەكخستنی دەزگا شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بون، لاى خۆیەوە مەمێ مەمۆی، سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستانی كورد و روسیا رایگەیاند؛ لە سەردانەكەیاندا دەنگی كورد لە روسیا دەگەیەننە لایەنەكانی باشوری كوردستان.
16/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 49
ژماره‌ی بابه‌ت