ژوره‌کان
  رۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌ به‌ڕێوه‌چو
به‌چاودێری‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، مه‌راسیمێك به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌ له‌ شاری‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چو.

له‌وتارێكدا ئارام شێخ محه‌مه‌د داوایكرد ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌و یاسایانه‌ هه‌موار بكاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌ ‌و هه‌روه‌ها داوای‌ كردنه‌وه‌ی‌ نوسینگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی به‌ فه‌یلییه‌كان كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌پێویستی‌ زانی‌ ئه‌و موڵك ‌و ماڵه‌ی‌ فه‌یلیه‌كان كه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ ‌و وتیشی‌ "سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی‌ عێراق سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌ پاراستنی‌ مافی‌ فه‌یلیه‌كان".

رونیشیکردەوە، ناكرێت قسه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ مافی هه‌موان جێگیربکرێت، هه‌روه‌ك جه‌ختی لەوەشکردەوە، کە داننان به‌ ماف به‌ ته‌نها به‌س نییه‌ و ده‌سته‌به‌ری‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ مافه‌ ره‌واكان ناكات، بۆیە بەپێویستی دەزانێت یاساكان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ راپه‌ڕاندنه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت تا خاوه‌ن مافه‌كان له‌ واقیعدا بە مافه‌كانی خۆیان بگەن نەوەک له‌ناو ده‌قه‌كاندا.
16/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 46
ژماره‌ی بابه‌ت