ژوره‌کان
  گۆڕان داواکاریی لە سەرۆک کۆمار هەیە
فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات رۆڵی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و هەوڵەکانی لەوبارەیەوە بخاتەگەڕ.

ئەمڕۆ دوشەممە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبونەوە.

كاوه‌ محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ له‌ سه‌رۆك كۆمار كرد وه‌ك چاودێری‌ ده‌ستور، رۆڵی‌ خۆی‌ بگێڕێت بۆ جێبه‌جێ كردنی‌ ماده‌ ده‌ستورییه‌كان له‌ نێویشیاندا ماده‌ی‌ (140) چونكه‌ كێشه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ كه‌ركوك هۆكاره‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ ده‌ستوره‌.  

وتیشی :"داوامان کردوە لیژنەی تایبەتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ جێبەجێکردنی مادەی (140) پێکبهێنرێت و لیژنەی پەرلەمانیش بۆ چاودێری جێبەجێ کردنی ئەو مادەیە پێکبهێنرێتەوە".
18/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 46
ژماره‌ی بابه‌ت