
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریكا و گۆڕان کۆبونەوە

بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مەریكا سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی ده‌كات.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مەریكا كه پێكهاتبون له هێنری هاگه‌رد جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ د.شۆرش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و سته‌م كامیل ئه‌ندامی ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و پرسی ریفراندۆم و بۆچونی جیاوازی نێوان هێزه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ردولا دیدی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه خسته‌ڕو.