فراکسیۆنه‌کان
  ئارام شێخ محه‌مه‌د،هیواداراین چوارشەممەی سور‌ به‌شێك له ئازار و مه‌ینه‌تی ئێزیدییەکان سوک بکات
به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی ئێزیدییەکان (چوارشه‌ممه‌ سور) جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی له‌و پێكهاته‌یه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كات و هیواده‌خوازێت ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌شێك له‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ سوك بكات كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتوە.

ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وێڕای‌ پیرۆزبایی له‌ ئێزیدییەکان به‌بۆنه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌ سور-ه‌وه‌، هیوای‌ خواستوه‌ سه‌قامگیری‌ باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ناوچه‌ ئێزیدینشینه‌كان و سه‌رجه‌م خێزانه‌ ئاواره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان، داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بون له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش، هاوكاربن له‌ ئازادكردنی ئه‌و ژن و كچ و منداڵه‌ ئێزیدیانه‌ی‌ تا ئێستا له‌ ژێر چنگی داعش-دان.

هاوكات داوا‌ له‌ هه‌ردو حكومه‌تی هەرێم و ناوەند دەکات؛‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێویست بۆ ناوچه‌ ئێزیدینشینه‌كان و هاوكاری‌ جدی بن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ كه‌وتوه‌ته‌ سه‌رشان و ده‌رونیان له‌ دوای‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ به‌سه‌ریاندا هات.
20/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت